هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر رووسیا: ٧ کەس بریندار بوون
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ڤیتالی کۆرۆلێڤ، پارێزگاری تیڤێر بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە شاری تڤێر لە ڕۆژئاوای رووسیا، ٧ کەس برینداربوون و بینایەکیش زیانی بەرکەوتووە.
کۆرۆلێڤ لە پۆستێکی تێلێگرامدا ڕایگەیاندووە، بریندارەکان کە منداڵێکیان تێدایە، بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
شایەتحاڵان دەڵێن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەر بنکەی بینایەک کەوتووە. پێش ئەوەی خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان بگات، دانیشتووان هەوڵیان دا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و یارمەتی دەرکردنی دراوسێکانیان لە بیناکەدا.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، لانیکەم ٤ شوقە و چەند ئۆتۆمبێلێک کە لە نزیکەوە وەستابوون، زیانیان بەرکەوتووە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتووە کە دانیشتوانی باڵەخانەکە دوای تەقینەوەکە هەڵدێن بۆ ناو شەقامەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.